کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو سكاڵای تایبەت بە هەرێم كۆدەبێتەوە

.

10:19 AM - 30/03/2024

سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی دوو سكاڵای تایبەت بە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە كە تایبەتە بە دۆسییەی ئاوارەكان و ناردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان.

بە پێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، سكاڵای یەكەم، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆماریكردووە و داوایكردووە، سكاڵا لەسەركراوەكان پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكانیان.

سكاڵای دووەم، لەسەر سەرۆكوەزیرانی عیراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری نەوتی عیراق تۆماركراوە و نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوایكردووە، بڕیار لە نادروستی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بدرێت لەبارەی دیاریكردنی نرخی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە