کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەعیراق چەند تۆمەتبارێك دەستگیركران كە ماددەی هۆشبەریان لەناو گوێزدا شاردبووەوە

.

11:10 PM - 29/03/2024

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، توانیان نامۆترین شێوازی بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرا بكەن كە لە ناو گوێزدا شاردرابونەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ئاماژەی بەوەكرد، تۆمەتباران بەشێك بوون لە تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان كە لە 11 كەس پێكهاتوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكانیان سەرەتا توانیویانە ئەندامێكی تۆڕەكە دەستگیربكەن كە ئەركی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان بووە لەنێوان پارێزگاكاندا، دواتر تۆمەتبارەكانی تر دەستگیركراون، بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی كریستاڵدا گرتووە كە لەناو گوێزدا شاردرابونەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە