کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین داواكراوە سودانی لەپەرلەمان ئامادەبێت

.

11:07 PM - 29/03/2024

دوای ئەوەی ڕۆژی 26ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لە ڕۆژی 1ی ئایاری ئەمساڵەوە نرخی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەرزبكاتەوە و بەپێی بڕیارەكەش، نرخی لیترێك بەنزینی محەسەن لە 650 دینارەوە بۆ 850 دینار و هەروەها نرخی لیترێك بەنزینی سۆپەریش لە هەزار دینارەوە بۆ هەزار و 250 دینار بەرزبكرێتەوە، بڕیارەكە ناڕەزاییەكی زۆری لەلایەن هاووڵاتیان و بەشێك لە حكومەت و پەرلەمانی عیراقیشەوە لێكەوتەوە و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش ئیمزایان كۆكردۆتەوە و بە نووسراویش داوایانكردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن تا لەبارەی بڕیارەكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بكرێت و هۆكاری بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین ڕوونبكەنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە