کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کەسوکار و بنەماڵەی دکتۆر کاوە خەلیل

.

09:45 PM - 29/03/2024

بەڕێز دکتۆر کاوە خەلیل 

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (گولیزار جەلیل) دایکی دکتۆر کاوە خەلیل خۆشناو بەڕێوبەری گشتی کاروباری هونەری لەوەزارەتی تەندروستی، نیگەران و دڵگران بووم.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکار و بنەماڵە دڵسۆزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە