کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق پێنجەم گەورەترین دابینكاری نەوتی كۆریای باشوورە لە مانگی ڕابردوودا

.

04:48 PM - 28/03/2024

 

كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كۆریا ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، عیراق پێنجەم هەناردەكاری نەوتی خاو بوو لە ماوەی مانگی شوباتدا.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا،ئاماژەی بەوەكردووە، “سعودیە لە گەورەترین هەناردەكارانی كۆریای باشوور بووە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە بڕی 25 ملیۆن و 390 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكراو، لە پلەی دووەمدا ئەمریكا دێت بە بڕی هەناردەكردنی 13 ملیۆن و 626 هەزار بەرمیل نەوت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای هەریەكە لە ئیمارات و كوەیت عیراق وەك  پێنجەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت بۆ كۆریای باشوور لە مانگی شوباتدا دێت كە 8 ملیۆن و 419 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتەكردووە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە