کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن وادەی تۆماركردنی ناوی لیست و كاندیدەكانی تا یەكشەممە درێژكردەوە

.

03:26 PM - 28/03/2024

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی تۆماركردنی ناوی كاندید و حزب و لایەنە سیاسییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا رۆژی یەكشەممە درێژكردەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، پێشتر وادەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 22ی ئادارەوە تاوەكو كۆتایی دەوامی رەسمی ئەمڕۆ درێژكردبۆەوە، بەڵام ئەمرۆش جارێكی تر ئەو وادەیە بۆ رۆژی یەكشەممە 31ی ئادار درێژكرایەوە.

بەپێی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت، هەرچەندە پێشتریش سێجار وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیارییكراوە، بەڵام بەهۆكاری جۆراوجۆر هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە