کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی یەکێتی : لە هەولێر دەست بەسەر مووچەدا گیراوە نەک لە سلێمانی

.

05:17 PM - 25/03/2024

 سەرچاوەیەك لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمیدیای یەکێتی راگەیاند  لەکاتێکدا کە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و تیمی یەکێتی لە حكومەتی   هەرێم و لەحكومەتی فیدراڵ زۆر بە راشكاوانە و خەمخۆرانە، هەوڵە بەردەمامەکانییان چرکردووتەوە بۆئەوەی مووچە دەست بەسەرداگیراوەکەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت و چارەسەرێکی ریشەیی بۆکێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزنەوە، دواهەوڵیش کۆبوونەوەی دوێنێی فراکسیۆن و تیمی یەکێتیی بوو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ.


 بەداخەوە ئەمرۆ لایەنێکی سیاسی لەشاری سلێمانی بەسود وەرگرتن لە نارەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لەرێی کادیرانی خۆیانەوە هەوڵەکانی خۆیان بۆ لەرێدابردن وشێواندنی  راستییەکان خستووتەگەر .


بۆیە بەهەموو خەڵکی کوردستان رادەگەیێنین کە لەگەڵ ئەوەی  یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆری هەیە بۆ بەرگریکردن لە مافە رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ، دەمانەوێ ئەو راسییەش بڵێین کە  لە هەولێری پایتەخت و لایەن تیمی پارتی لەحكومەتی هەرێم دەست بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا گیراوە ،نەک  لەسلێمانی ،  بۆیە دەبێ هەموو لایەنەکان شانبەشانی فەرمانبەران و مامۆستایان گۆشارە هاوبەشەکان لەسەر تیمی پارتی لەحكومەتی هەرێم   دروست بکەن بۆ ئەوەی  لەهەولێر بریار لەسەر دابەشكردنی مووچە بدرێت .


  بەدەر لەمە هەر لایەنێک بییەوێ سینارێۆیێکی دیکە دروست بکات بەدڵنیاییەوە  بۆلەرێدابردنی راستییەکانە و خزمەت بەولایەنە دەگەیەنێت  کەبۆ مەرامێکی سیاسی  دەستی بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە