کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعش ڕادەگەیەنێت.

.

05:40 PM - 12/03/2024

 

 

بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیان تیرۆرستێک لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن.

 

لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن ، بەناوی(ج م ج)بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبووە لەناو ڕێکخراوی داعش، لەڕێگەی ووڵاتی سوریاوە هاتۆتە عێراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٣/٤ دەستگیربکرێت.

 

لەئێستادا داواکراو بەماددەی ( ٤ ) تیرۆر دەستگیرکراوە و کەیسەکەی ڕادەستی یاسا کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە