کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێزنامە پێشکەش بە کەناڵی گەلی کوردستان کرا

.

03:49 PM - 10/03/2024

 لەرێورەسمێکدا لەشاری سلێمانی بەئامانجی زیاتر ڕێزگرتن لەئەرک وماندوبوونی هاوکاری بەرێوەبەر و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان لەکاتی مەشق پێکردنی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی،ڕێزنامەی پێشکەشکرا.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکەلەلایەن د. هیرش ڕەسول-ڕاگری کولێجی تەکنیکی چوارچرا،ئاماژەی بەوەکرد هەنگاوەکانیان بەئاڕاستەی هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ناوەندە حکومی وئەهلی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆ خزمەتی خوێندکاران دەبن.

دواتریش د. بەختیار عوبید-یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران،بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئایندە وەکو کارئاسانی مەشقی هاوینە هەوڵدەدن بەشێوەی ئەلیکترۆنی کارەکانی خوێندکاران ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئەوەیان خستەڕوو،بەپێ توانا هاوکار وپشتیوان دەبن بۆ دابین کردنی ئایندەیەکی باشتر بۆ خویندکارەکانیان.

لەسەر بنەمای دروستکردنی کادرو دروستکردنی لەکەرتی تایبەت و گشتی،زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کار بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونئمی سەنتەری پەرەپێدانی سەنتەری کاردەکەن لەنێوان پێدوایستی بازار و ناوەندەکانی زانکۆ،خوێندکاران بۆ بازاری کار ئامادەبکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە