کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و راهێنەرو تیمی باسکەی یانەی وەرزشی دەربەندیخان دەکات

.

10:24 PM - 08/03/2024

بەرێزان سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی تیمی باسکەی یانەی وەرزشی دەربەندیخان  


بەبۆنەی سەرکەوتنتان بۆ خولی باسکەی یانەکانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.

گەیشتنی تیمی باسکەی تازەپێگەیشتوانی یانەی وەرزشی دەربەندیخان بەم ئاستە باڵایە و سەرکەوتنتان بۆ چوارگۆشەی زێڕین ئاماژەیەکە بۆ بەرزیی ئاستی ئێوە و رۆحیەتی وەرزشدۆستی و خۆڕاگری و پەرۆشی بۆ بەدەستهێنانی شانازی بۆ یانەکە و هەموو کوردستان لەکایەی وەرزشی عێراقیدا.

بۆ دوایین یارییش ئومێدەوارین سەرکەوتن و پلەی یەکەم بەدی بهێنن و نازناوی خولەکە مسۆگەر بکەن، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە