.
04:23 - 04/11/2023
ئەمڕۆ شەممە 2023/11/4 بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی لیژنەی باڵای تیپەمیللیەكانی هــەولــێــر و دەورووبــەری لە بارەگای لیژنە، بەبۆنەی ئەم رۆژەوە پێشوازیان لە میوانان كرد بە مەبەستی پیرۆزبایكردن لێیان، ئامادەبوان لەنزیكەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی لیژنەی باڵای تیپە میللیەكانی هەولێر و دەوروبەری كرد و چالاكیەكانیان بەرزنرخاند لەپیناو خزمەتكردن بەوەرزش.
لای خۆشیەوە لوقمان مامە سەرۆكی لیژنەی باڵای تیپەمیللیەكانی هــەولــێــر و دەورووبــەری لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە رایگەیاند: زۆر سوپاسی هەموو میوانەكان دەكەین كە سەردانیان كردون .
وتیشی: ئەم لیژنەیە تەنها كاری ئەوە نەبووە كە كار بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێ بكات بەڵكو لە زۆربەی یاریە جیاوازە وەرزشیەكاندا خول و كێبركێی جیاوازیان كردۆتەوە و بەردوام دەبن لە كارەكانیان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری وەرزش لە شاری هەولێر .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە