کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی بە باشترین یانەی جیهان بۆ ساڵی 2023 دیاریكرا

.

12:28 PM - 31/10/2023

 لە مەراسیمی خەڵاتكردنی تۆپی ئاڵتونی كە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، مانچستەر سیتی ئینگلیزیی كە نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، خەڵاتی باشترین یانەی جیهانی بەدەستهێنا. خانمانی بەرشەلۆنەش خەڵاتی باشترین یانەی جیهانی بردەوە

مان سیتی لەم ساڵدا توانی نازناوی چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئەوروپی و مۆندیالی یانەكان و پریمەرلیگ بباتەوە

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەكە خەڵاتی باشترین یانەی خانمانی وەرگرت و لە لێدوانێكدا وتی: ئێمە زۆر دڵخۆشین و دەمەوێت سوپاسی ئەو كەسانە بكەم كە ئێمەیان وەك باشترین تیپی خانمان هەڵبژارد، هەروەها سوپاسی هەموو كرێكارانی تیپی خانمان و هاندەران و لقەكانیشی كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە