.
04:27 - 10/06/2023
دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر: ساڵۆنی لاپەڕە نۆ بۆتە ناوەندێکی گرینگ لەھەولێر بۆ کۆکردنەوەی رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و نوسەران و ھونەرمەندان
لەساڵۆنی لاپەڕە نۆ( پەیوەندی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە ) باسی لێوە کرا
ساڵۆنی لاپەڕە نۆ کۆرێکی بۆ خاتوو لاجان محمد عوسمان سازکرد
ئەمرۆ ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ى.ن.ك) ،بەئامادەبونی دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ ی ھەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و رۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەنوسان کۆڕێکی بۆ خاتوو لاجان محمد عوسمان ماستەر لەکۆمەڵناسی سیاسی لەژێر ناونیشانی ( پەیوەندی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە ) سازکرد .
لەکۆڕەکەدا دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر ستایشی ساڵۆنی ڵاپەڕە نۆی کردو ڕایگەیاند ساڵۆنی لاپەڕە نۆ بۆتە ناوەندێکی .گرینگ لەھەولێر بۆ کۆکردنەوەی رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و نوسەران و ھونەرمەندان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە