کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکڕیزی گەلی کورد

.

08:54 AM - 15/05/2023

حەسەن بێگەڵاسی

‎ستراتیژی یەکێتیی تەبایی و یەکڕیزی ناو ماڵی کوردەو بەردەوامبوونی دیالۆگ و گفتوگۆکان باشترین پێشھاتەکانیەتی ، لە چەقبەستوویی و دڕدۆنگی و  پەرتەوازەیی لایەنە سیاسیەکان ، دروشمی پارادۆکسی دژ بەیەک و غروربوون دەرهاویشتەی نێگەتیڤی لێدەکەوێتەوەو کۆمەڵگە بەرەو لێکترازان و پاشەکشە دەبات.

‎ئەو هەلو مەرج و واقیعەی ئێستا، ئەوە لە گەلی کورد دەخوازێت بەتایبەت لەیەکێتی و پارتی کە لەپێناو بەرژەوەندیە باڵاکانی میللەت یەک دەنگ و یەک هەڵوێست و یەک بڕیار بن، لەو دەلاقەوە پێگەی هەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوری نێودەوڵەتی و ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتان بەهێزترو پتەوتر دەبێت.

‎لەسۆنگەی هەستکردن بەبەرپرسیارییەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیشمان بەرەو  ئاراستەیەکی هاوچەرخ  و مۆدێرن دەچن، لەو دیدگایەوە هەنگاوەکانی نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ یەکترو سازشکردن بۆ یەکتر لەپێناو بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەنجام هەنگاوەکان بۆ کۆمەڵگە بەرهەمدار دەبن، بەپێچەوانەوە بەردەوام بوونمان لەسەر عینادی سیاسی و غروربوون و لوت بەرزی و شەڕی راگەیاندن لەسایت و پەیجەکان، ئەوا بەدڵنییاییەوە لەڕەوتی گۆڕانکارییەکانی دنیای تەکنەلۆجیا و پێشکەوتن هەنگاوەکانمان لەسەر پشتی کیسەڵ دەبن، هەمدیسان بەهۆی بێ ئاگایی و کەمتەرخەمیمان لەبەرامبەر خەڵک، مێژوو لاپەڕەیەکی سلبیمان بۆ تۆمار دەکات .

‎وەلێ یەکێتی لەگەڵ یەکڕیزی نیشتمانیی و پاراستنی بەها بەرزو  پرشنگدارەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، لەو ڕەهەندەوە یەکێتی بەدرێژایی مێژووی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان باجی گەورەی لەپێناوی میللەت داوە، وەلێ ئەولەویەتی یەکێتی پاراستنی شوناس و شکۆی تاک و کۆمەڵگەیە، نەک بەرژەوەندییە خودییەکان و قۆرخکاری و تاکڕەوی ، ئەمەش بەلای یەکێتی و یەکێتییەکانەوە ، گەورەترین سامانە.

‎لەو سۆنگەوە لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت یەکێتیی و پارتی ئەرکی قورسیان لەسەر شانە لەبەرامبەر خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەیان ، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی  نێودەوڵەتی ، بەپێچەوانەوە خوانەکات هەنگاوەکان بەرەو لێکترازان و دابڕان بهاوێژن، ئەوا سەرەنجام  ئۆباڵێکی ئەخلاقی و مێژووییان دەکەوێتە ئەستۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە