کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق و توركیا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆدەبنەوە

.

11:38 AM - 01/04/2023

بڕیارە جارێكی تر بەرپرسانی عیراق و تورکیا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوك لە رێی بەندەری جەیهانەوە کۆببنەوە.

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردەوە، دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەك لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوت، چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی عیراق و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کۆببنەوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە پێگە ئەمریكییەكەی وتووە، بەم نزیکانە وەفدێکی عیراق بۆ گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنی نەوت سەردانی ئەنكەرە دەکات.

بەوتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوت، تاوەكو ئێستا نە تورکیا و نە هەرێمی کوردستانیش بڕیاری دادگا نێودەوڵەتییەکەیان رەتنەکردووەتەوە و ئەوەش رێخۆشکەرە بۆ دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ".

روونیشیكردووەتەوە، بەغدا خۆشحاڵە بە دەستگرن بەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا و دەڵێت، "لە هەموو شتێك گرنگتر ئەوەیە نەوت لە ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا بێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە