.
01:49 - 28/03/2023
لە درێژەی یارییەكانی جەولەی دووەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی داهاتوو كە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت هەڵبژاردەی پورتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی هەڵبژاردەی لۆكسمبۆرگ بۆوە .
دوای تەنها 9 دەقیقە لە فیكەی دەست پێكی ناوبژیوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی هەڵبژاردەی پورتوگالی تۆماركرد دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی میوان باڵادەست بوون و لە دەقیقەی 15 شدا جواو فلێكس گۆڵی دووەمی پێ بەخشین .
دوا بە دوای ئەو گۆڵەی فلێكس بە تەنها 3 دەقیقە بێرناردۆ سێلڤا گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد هەروەها لە ناوەراستی گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی پورتوگال كۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 31 یشدا رۆناڵدۆ توانی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی میوان لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەكانی 77 و 89 شدا ئۆتاڤیۆ و رافائێل لیاو دوو گۆڵی تریان بەخشیە هەڵبژاردەكەیان سەرەنجام پورتوگال بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لە لۆكسمبۆرگی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 6 خاڵیش چووە پێشەنگی ریزبەندی كروپی دەیەم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە