.
05:18 - 26/03/2023
سەرۆک وەزیرانی عیراق و باڵیۆزی بەریتانیا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغدا پێشوازی لە ماك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیای لە عیراق كرد.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك وەزیرانی عیراق و باڵیۆزی بەریتانیا لە دیدارەكەیاندا باسیان لە كۆمەڵێك پرس و فایل كردووە و تەئكیدیان لە بەردەوامی هاوكاریییە بنیاتنەرەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا كردۆتەوە و هەروەها رێگاكانی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی هاوكاریی دووقۆڵی نێوان هەردوولا لە هەموو بوار و كەرتەكاندا گفتووگۆی لەبارەوە كراوە.
بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتەروو، لەدیدارەكەی سەرۆك وەزیران و باڵیۆزی بەریتانیا تەئكید لەپێویستی كردنەوەی رێگەی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جیاجیاكاندا كراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە