کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) بەشداری لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

.

11:30 AM - 08/05/2024

بانکی تی بی ئای رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی بریاری دادگای فیدراڵی و فەرمانی محەمەد شیاع سودانی بەشداری لە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

بانكی بازرگانی عیراق رایگه‌یاند، به‌شداری له‌ پڕۆسەی "ته‌وتین"ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و لە ئێستادا چاوەڕێی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانن کە بڕیارە موچەکانیان لە بانکەکە جێگیر بکرێت.

بانکی بازرگانی عیراق (TBI) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزترانی عیراق، بانکەکە بەشداری لە پڕۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە راگەیەنراوی بانکی بازرگانی عیراق ئاماژەبەوەشکراوە، شاندێکی پسپۆڕی بانکەکە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی تەوتینی موچەی فەرمانبەران کرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکە پێویستییەکانی پڕۆسەی کردنەوەی هەژمار و دروستکردنی کارتی بانکی و بڵاوکردنەوەی ئامێری (ATM) لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.

بانکی بازرگانی عیراق باسی لەوەشکردوە، شاندی بانکەکە رونیانکردەوە، پڕۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە گرنگی پێدەدرێت و راستەوخۆ چاودێری پڕۆسەکە دەکات، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ گرنگیدان بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە