کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی پەرلەمان: تێبینیمان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە هەیە

.

05:31 PM - 22/03/2023

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق چەند تێبینییەكی لەسەر بودجە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حكومەت كۆدەبێتەوە.
مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵبوونی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە یاسای هەڵبژاردن، تائێستا پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عیراق كە رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، ئاراستەی لیژنەی یاسایی نەكراوە.
وتیشی، چەند تێبینییەكانیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە هەیە كە گرنگترینیان بەهای دۆلار و دینارە لەگەڵ نرخی نەوت و وردبینی نەكردن لە داهات بەتایبەتی بەهۆی ناجێگری نرخی نەوتەوە كە حكومەتی عیراق بۆ داهات بە پلەی یەكەم پشتی بە نەوت بەستووە.
دووپاتیشیكردەوە، بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر لە سەر ئەو تێبینییانە و كۆی پرۆژەیاساكە، لەگەڵ حكومەتی عیراق كۆدەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە