کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتوو

.

10:48 AM - 22/03/2023

کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی ڕاگەیاند، کە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشوهەوای ٤٨ سەعاتی داهاتوی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم وە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان،

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەلات  دەبێت .

سبەی پێنج شەممە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز  دەبێتەوە بە (2-4) پلە   بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی

سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک      :  19 پلەی سیلیزی

کەرکوک   : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ      :   20 پلەی سیلیزی

سۆران    :  18 پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە