.
05:20 - 18/03/2023
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، بارانبارینی ئەم دواییە گرنگییەكی زۆری هەبوو بۆ ئاودانی كشتوكاڵی زەوییە دێمییەكان و پێشبینیش دەكات، بەرهەمی گەنم و جۆی ئەمساڵ بگاتە ئاستی خۆژێنی.
(مەهدی سەهر جبوری) بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندوە، شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو كە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتی گرتەوە، جگەلە زیادكردنی ئاوی كۆگاكراو، رۆڵێكی گرنگ و بنەڕەتی هەبووە لە ئاودانی كشتوكاڵی دێمی ناوچەكانی باشوور و ناوەراست، لەبەرئەوە پێشبینی دەكەن ئەمساڵ بگەنە ئاستی خۆژێنی لە بەرهەمی گەنم و جۆدا.
بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، هیواشی خواست سوود لەو بارانە وەربگیرێت بۆ ئامادەكاری وەرزی كشتوكاڵی هاوینە و زیاتر بەكاربهێنرێت بۆ ئاودانی بەرهەمی سەوزەو ئەو بەرهەمانەی لەژێر سیستمی ئاودێریدا دەڕوێنرێن.
باسی لەوەشكردووە، ئەگەر باراانبارین بەم ئاستەی ئێستای بەردەوام بێت، ئەوا پلانی داهاتووی كشتوكاڵی گۆرانی بەسەردا دێت و فراوانتر دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە