کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە

.

03:18 PM - 31/01/2023

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی دیدارەکانی لە بە‌غدا لەگەڵ فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە و پێکەوە دۆخی دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە یاساییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵ ئامادەی بوو (سێ شەمە 31ی کانوونی دووەمی 2023)، جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، جەختی کردەوە بژاردەی گونجاوی بەردەم هەردوولا رێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیرە بەپێی دەستور کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بێت..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە