کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بـەهـۆی تەقینی بوتڵی غاز گیانی لەدەستدا

.

08:56 PM - 27/01/2023

كچێكی تەمەن 26 ساڵ لە شاری هەولێر كە بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو بچێتە كەژاوەی هاوسەرێتییەوە، بەهۆی تەقینی بوتڵی غاز گیانی لەدەستدا.

دوێنێ پێنج شەممە 2023/1/26 بەهۆی تەقینی بوتڵی غاز كچێكی تەمەن 26 ساڵ بەناوی نیهاد عەبدی، لە ناحیەی رزگاری شاری هەولێر بە سەختی بریندار بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا.
نیهاد عەبدی تەمەن 26 ساڵ، دەزگیراندار بوو و بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی گواستنەوە لەگەڵ دەستگیرانەكەیدا ئەنجامبدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە