کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەکرێت لێکۆڵینەوە لە حکومەتەکەی کازمی بکرێت کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئەزمەی دۆلار

.

06:08 PM - 25/01/2023

 

پسپۆڕێكی یاسایی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەگەڵ حکومەتەکەی کازمیدا بکرێت، کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئەزمەی دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهاكەی. 

 

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی بواری یاسایی عیراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینێكدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، داوا دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لەگەڵ حکومەتەکەی کازمیدا بەپێی ماددەی ١٦٤ و ١٨٠ لە یاسای سزادازانی عیراقی، لەبەرئەوەی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

 

تەمیمی باسی لەوەشكردووە، حکومەتی پێشوو زانیاری هەبووە سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی بانکی فیدرالی ئەمریکی و هیچ ڕێگاچارەیەکی نەگرتەبەر، کە ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

 

بۆیە دەڵێت، پێویستە ئەم کەیسە ڕەوانەی داواکاری گشتی بکرێت، لە پێناو لێکۆڵینەوە لە حکومەتی پێشوو و لێپێچینەوەی کە بووە هۆی ئەزمەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار. 

هەروەها دەڵێت "حکومەتی پێشوو بەشێوەیەکی سەرەکی هاوکار بووە لە دابەزاندنی بەهای دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاردا، کە ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی ئەزمەی ئەمنی ئابووری. 

 

پێشتر پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بە ناوی کازم توکی حکومەتی پێشووی تۆمەتبار کرد بەوەی سیاسەتی ئابوورییەكەی بووە هۆی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە