کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەسەر ساختەکردنی فەرموودەیەک ڕوونکردنەوە دەدات

.

05:29 PM - 25/01/2023

 

وەزارەتی پەروەردەدا ڕوونکردنەوە لەسەر ساختەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوە دەدات و رەتیدەكاتەوە فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ) ساختە كردبێت. 

 

لەسەر پرسیاری تاقیکردنەوەی قوتابخانەی "کەرمە"ی سەر بە پەروەردەی ئەنبار لە کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی پۆلی چواری بنەڕەتی وەزارەتی پەروەردە دەڵیت " دەمانەوێت ئەوە ڕابگەیەنین کەوا ئەو پرسیارانەی خراوەتە ڕوو ساختەکراوەو ئەو کەسەی کاری ساختەکردنەکەی کردووە بڕگەی "الحدیث النبوی" بۆ زیادکردووە". 

لەو راگەیەندراوەی وەزارەتەكە دەشڵێت، "مافی یاسایی خۆمان لە دژی ئەو کەسە بەکاردەهێنین کە هەستاوە بە شێواندنی متمانەی پەروەردە و بەکەم سەیرکردنی لە ڕێگەی بەکارهێنانی سۆشیال میدیاوە" 

 

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، کەسێک هەستاوە بە ساختەکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و لە یەکێک لە پرسیارەکاندا بە ئەنقەست ناوی فەرموودەی پێغەمبەر بە پرسیارەکەوە دەلکێنێت، ئەمەش لە سۆشیال میدیادا کاردانەوەی لەسەر دروست بوو و بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕونکردنەوە لەسەری بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە