کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرچاوەیەك: حكومەتی عیراق نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت

.

05:10 PM - 25/01/2023

بۆ روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی سەرما، حكومەتی عیراق ٦٠ تانكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

ئاژانسی هەواڵی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە ئاشكرایكرد، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ٦٠ تانكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، ناردنی ئەو بڕە نەوتە، بۆ یارمەتدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە لە روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی سەرما.

هەرچەندە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بەڵام هێشتا نرخی نەوت بەرزە و نرخی بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان لە سەروو ٢٣٠ هەزار دینارەوەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە