کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندیی ئاستی خستەڕووی دۆلاری بۆ بازاڕەكان زیادكرد

.

11:12 AM - 25/01/2023

 

پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندیی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بۆ 84.2 ملیۆن دۆلار بەرزكردەوە و چاوەڕوان دەكرێت بەهای دۆلار دابەزێت. 

 

بەپێی راگەیەندراوێكی بانکی ناوەندی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 84.2 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازارەكانەوە کە زۆربەی خستنەڕوەکە بەشێوەی حەواڵە بووە.

 

بانكەكە روونیشیكردووەتەوە، لەو بڕە دۆلارەی خراوەتەڕو،44.6 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 39.6 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ بانكی ناوەندیی عیراق تەنها 77 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە و لەو بڕەش تەنها 17.3 ملیۆن دۆلاری بەشیوەی حەواڵە بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە