کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارانی یەكێتی دژی بڕیاری دانانی قائیمقامی داقوق دەوەستنەوە

.

08:00 PM - 24/01/2023

 

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنن، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، بە پێچەوانەی یاساو داوایەکی ئێمەو بە ڕەچاونەکردنی ھاوسەنگیی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە، ھەستاوە بە دانانی قائیمقامی قەزای داقوق و پۆستەکەی داوە بە کەسێک لە پێکھاتەی عەرەبی لەکاتێکدا ماف و پشکی پێکھاتەی کوردییە.

 

بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ئاماژەیان بەوەكردووە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە داقوق دەبین و داوا لە خەڵکی قەزاکە دەکەین لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە.

 

باسیان لەوەشكردووە، "پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک، بە پێچەوانەی یاساو داوایەکی ئێمەو بە ڕەچاونەکردنی ھاوسەنگیی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوک و قەزاکانی ئەو پارێزگایە، ھەستاوە بە دانانی قائیمقامی قەزای داقوق و پۆستەکەی داوە بە کەسێک لە پێکھاتەی عەرەبی لەکاتێکدا ماف و پشکی پێکھاتەی کوردییە".

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئێمە زۆر بە تووندی دژی ئەم بڕیارە دەوەستینەوە و داوای دەستێوەردانی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆ کوەزیرانی عیراق دەکەین".

 

بۆیە دەڵێ، بۆ ئەو مەبەستە وەک بەشێک لە پەرلەمانتارانی کەرکوک سبەینێ لەناو بینای قائیمقامیەتی قەزای داقوق دەمێنینەوە تا ھاتنەسەرخەتی لایەنی پەیوەندیدارو ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

 داواش لە خەڵکی قەزاکە دەکەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەردەم قائیمقامیەت کۆببنەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە