کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تا ئێستا فۆڕمی پیشکەشکردنی پاسەوانی سنوور کارانەکراوە

.

08:31 PM - 07/12/2022



دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند فۆڕمی دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور کارا دەکات، دوای 24 کاتژمێر هێشتا کارانەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی گەلی کوردستان: دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر ئەو وادەیەی وەزارەتی ناوخۆ دیاری کردبوو بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پاسەوانی سنوور کە وا بڕیارە سێ هەزار کەس لە تەواوی پارێزگاکانی عیراق وەربگیرێت تا ئێستا کارا نەکراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان: لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق تەنها سێ هەزار کەسی داواکردووە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە یەک ملیۆن و 303 هەزار و 843 کەس سەردانی ماڵپەرەکەیان کردووە لەکاتێکدا هێشتا کارا نەکراوە و زۆرێکیشیان بەهەلە فۆڕمی پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئاسایشیان پڕکردووەتەوە کە بۆ چەند پسپۆڕییەکی دەرچوانی زانکۆیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە