کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دووەمین حاڵەتی مردن بەهۆی پێشبڕکێێ - وە لە شەقامی 150 مەتری هەولێر تۆمارکرا

.

10:15 PM - 02/12/2022

ئێوارەی ئەمڕۆ 2022/12/2 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر ماتۆڕسوارێک بەهۆی تیژڕەوی و پێشبڕکێوە گیانی لەدەستدا.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: کاتژمێر 5:00ی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 150 مەتری چەند ماتۆرسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردبوو، لەو کاتەشدا لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت لە سایدی خۆی رۆیشتووە، پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیوە بە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن و خۆیانی لێدەرباز بکەن، بۆیە یەکێک لەماتۆڕسکیلەکان بە هێزێکی زۆرەوە خۆی کێشابوو بە دواوەی نیسانە تایبەتەکەدا.

باسی لەوەش كردووە: لە دەرەنجامی رووداوەکەدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا و سەرنشینێکی نیسانەکەش بەسەختی برینداربوو.

ئاشکراشیکردووە: لە دوای کردنەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر، ئەمە دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە لەو شەقامە تۆمار بکرێت، کە هەردووکیشیان بەهۆی پێشبڕکێوە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە