کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن بەمەرج گفتوگۆ لەگەڵ پوتین دەكات

.

10:01 AM - 02/12/2022

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هیچ پلانێكی دەستبەجێی نییە بۆ پەیوەندیكردن بە ڤلادیمێر پوتین  سەرۆكی روسیا، دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆكرانیا لە 24ی شوباتدا پچڕاوە.
وتەكانی جۆ بایدن لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هات لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فەرەنسیەكەی لە كۆشكی سپی
بایدن ئاماژەی بەوەكرد: هیچ پلانێكی دەستبەجێی نییە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پوتینەوە بكات و رایگەیاند: تەنیا ئەو كاتە گفتوگۆ لەگەڵ پوتین دەكات ئەگەر نیازی كۆتاییهاتنی جەنگ لە ئۆكرانیا نیشان بدات، راشیگەیاند: هەر كارێك بكات لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ لە ڕاوێژدا دەبێت
هاوكات ماكرۆن ئاماژەی بەوەكرد: جەنگی ئۆكرانیا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەوروپا هەیە و تەئكیدیشیكردەوە كە پاریس پشتگیری سوپای ئۆكرانیا لە دژی روسیا دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە