کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پوتین هۆشدار لە دانانی ئاستێك بۆ نرخی نەوتی روسیا دەدات

.

05:07 PM - 27/11/2022

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا هۆشداریدا لە دانانی ئاستێك بۆ نرخی نەوتی روسیا دەدات و دەڵێت، لێكەوتەی خراپی لەسەر بازاڕەكانی وزەی جیهان دەبێت.
كۆشكی كرملین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: سەرۆك پوتین لەمیانی گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەكردووە، هەوڵەكانی بەشێك لە وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دانانی ئاستێك بۆ نرخی نەوتی روسیا دژی بنەماكانی بازاڕی جیهانیە و كاریگەری مەترسیداریش لەسەر بازاڕەكانی وزە دروست دەكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە وەزیرانی وزەی یەكێتی ئەوروپا لەدوایین كۆبوونەوەیاندا شكستیان هێنا لەوەی بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش بۆ دانانی ئاستێك بۆ نرخی نەوتی روسیا و بەشێكیان پێیانوایە ئەوە هێندەی تر دۆخەكە ئاڵۆز دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە