کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهاوكاری یەكێتی بەشی چارەسەری جەڵتەی مێشك لەنەخۆشخانەی شار كرایەوە

.

02:46 PM - 26/11/2022

بەهاوكاری یەكێتی بەشی چارەسەری جەڵتەی مێشك لەنەخۆشخانەی شار كرایەوە  

بەهاوكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكەم سەنتەر لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری نەخۆشی جەڵتەی مێشك بەدەرمان، لەسلێمانی كرایەوە.
 لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا د.سەباح نەسڕەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند توانییان شەش تەختی چارەسەركردنی نەخۆشی جەڵدەی مێشك بەدەرمان لەنەخۆشخانەی شار بكەنەوە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی مەكتەبی دارای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد لە دابین كردنی مووچەی ئەو كارمەندانەی ئەم بەشەدا كاردەكەن.
هاوكات هەر لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەریەكی تایبەت بۆ قاچی نەخۆشیەكی شێرپەنجە لەلایەن چەند پزیشكێكی بەتواناوە بەسەركەوتوانە ئەنجام درا كە یەكێكە لەو نەشتەرگەریە تایبەتانەی لە كەم وڵاتی جیهاندا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە