کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار نامەیەكی دەستنووسی لە سەرۆكی فەرەنساوە پیگەیشت

.

07:33 PM - 02/10/2022


د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق نامەیەكی دەستنووسی لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێگەیشت.
سەرۆك بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەریك شۆڤاڵییە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق و سڵاو و رێز و نامەیەكی دەستنووسی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسای گەیاندە سەرۆك كۆمار، كە پەیوەست بوو بە بەهێزكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە سەرجەم بوارە جیاجیاكان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و سەروەری عێراق و پشتیوانی فەرەنسا بۆ چەسپاندی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەر لەمیانی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و رێكارەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاوازەكان كرا و تەئكیدكرایەوە لە گرنگی پتەوكردنی هاوكاری لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەكانی جیهان و ناوچەكە، بە تایبەتی بەگژاچوونەوەی تیرۆر و هاوكاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كولتووری و پاراستنی ژینگەیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە