کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن گرنگی بە تواناكانی كای هاڤێرتز دەدات

.

01:38 PM - 29/09/2022

 كای هاڤێرتزی ئەستێرەی لاوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەلایەن بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كراوەتە ئامانج و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستۆتە كار تا لە وەرزی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن.
بە پێی زانیاری سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانە باڤارییە: بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن دوور لە چاوی راگەیاندنەكان و بە شێوەیەكی نهێنی هەوڵەكانیان بۆ كڕینی هاڤێرتز دەستپێكردووە و بە نیازیشن لە نزیكترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی چێڵسی دەستپێبكەن، ئەویش تا بتوانن لە وەرزی داهاتوودا ئەو بەهەرەمەندە ئەڵمانییە ببەنە یاریگای ئالیانز ئارێنا و جارێكی تر بیگەڕێننەوە بۆندس لیگا، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە: لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یانە باڤارییەكە چاودێری ئەو یاریزانەیان كردووە و بە ئاست و تواناكانی سەرسامن، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ناوبراو جگە لە هێڵی هێرشبردن دەتوانێت لە هێڵی ناوەراستیش یاری بكات.
كای هاڤێرتزی تەمەن 23 ساڵ لە هاوینی 2020 دا بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی چێڵسییەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بۆندەكەی تا هاوینی 2025 بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە