کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە: پێویستە کادیرانی یەکێتی بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی رابردوو و حیکمەتی سەرۆک مام جەلال ئاراستەی خەباتی سیاسی و دیبلۆماسیان بۆ ئایندە دیاری بکەن

.

09:22 AM - 29/09/2022

رۆژی ٢٨/٩/٢٠٢٢ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەئامادەبوونی هەڤاڵان د.مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر، فەهیمە سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باسێکی تێر و تەسەلی سەبارەت بە هونەرەکانی مامەڵەکردن لە کاری سیاسی و چۆنیەتی سود وەرگرتن لە هەل و دەرفەتە جۆراوجۆرەکانی کاری سیاسی و دیبلۆماسی پێشکەش بە بەشداربوانی خولی دووەمی سەنتەری گەشەپێدانی تواناکانی کادیران لەسنوری مەڵبەندی٣ رێکخستنی هەولێر کرد.

لەناوەڕۆکی باسەکەیدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پاڵپشت بە چەندین نموونە و ئەزموونی قۆناغەکانی خەباتی سیاسی و چەکداری هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئاماژەی بە چۆنیەتی مامەڵەی ژیرانە و سیاسیانەی کادیران کرد لەئاست و ئۆرگانە جیاوازەکان، کەلەئەنجامدا خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگە و کۆمەڵانی خەڵک بکات، ووتیشی: پێویستە کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی رابردووی پڕ سەروەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەگشتی و حیکمەت و رێنوێنی و کارە ناوازەکانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال ئاراستەی خەباتی سیاسی و دیبلۆماسیان بۆ ئایندە دیاری بکەن بە تێک هەڵکێشکردن لەگەڵ قۆناغی نوێی خەبات و گۆڕانکارییەکانی سەردەم.
بە خستنەڕووی سەرنج و پرسیارەکانی ئامادەبووان و وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرەوە کۆتایی بە پێشکەشکردنی بابەتەکە هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە