.
06:07 PM - 28/09/2022
سەرلەبەیانی ٢٨/٩/ ٢٠٢٢ ، لە شاری سلێمانی، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بە یاوەری ھەڤاڵ پۆڵا شەھید سیروان تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، بە ئامادەبوونی سالار سەرحەد خەلیفە، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی و پێشوازیان کرد لە وەفدی باڵای پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) بە سەرۆکایەتی (مەسعود تورک) و وەفدی یاوەری...
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە، ھەڵوێستی (ی. ن. ك) بۆ وەفدی میوان خرایەڕوو، کە لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتییانە و لێکتێگەیشتن و گەڕانەوە بۆ دەستوور سەرچاوەیان گرتووە، (ی. ن. ک) وەک ھەمیشە پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێک دەکات کە ببێتە مایەی چارەسەری کێشە و گرفتی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان.
لە درێژەی دیدارەکەدا تەئکید لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە، کە پێشتر بناغەی لەلایەن ھەردوو سەرکردەی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و کەمال بورقای داڕێژراوەو بڕیار درا کە
دیدارو کۆبووەوەکان و دۆستایەتی نێوان هەردوولا بەردەوام بن و گەشەیان پێبدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە