.
10:04 - 22/09/2022
دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمانی كورستان بەڕێوەچوو و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان كرا، هاوكات ناونیشان و ماددەی یەكەمی پرۆژەیاساكە كە تایبەت بوو بە زاراوە و پێناسەكان خوێندرانەوە و لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانیشەوە چەندین سەرنج و تێبینی و پێشنیاز بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاتری بڕگەكانی ئەو ماددەیە كە چل و هەشت بڕگە بوو خرانە بەردەم لیژنەی هاوبەشەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە