.
08:53 - 22/09/2022
هه‌واڵه فه‌یكه‌كانى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هه‌ڵگورد جه‌لال
له‌وه‌ته‌ى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌و جۆره‌ى ئێستا په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و هه‌موو كایه‌كانى ژیانیان به‌میدیاشه‌وه پاوانكردووه بۆخۆیان، قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌و پاشه‌كشه‌ى سه‌نگى میدیا كلاسیكییه‌كان و هاتنه‌پێشه‌وه‌و كاریگه‌رى میدیاى نوێ و میدیاى دیجیتاڵى ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر میدیاى نوێ و میدیاى دیجیتاڵى و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دیوێكدا ئاسانكارییان بۆ میدیا كلاسیكه‌كه كردبێت له‌ئاسان گه‌یاندنى به‌وه‌رگره‌كانیان، ئه‌وا ده هێنده‌ى ئه‌وه زیانى به‌پرۆسه‌ى كۆمینیكه‌یشن و كارى میدیایی پرۆفیشناڵانه گه‌یاندووه، به‌وه‌ى ئێستا هه‌ر كه‌سێك كه‌مترین زانیارى له‌سه‌ر دروستبه‌كارهێنانى مۆبایله‌سمارته‌كه‌ى ده‌ستى هه‌بێت، ئه‌وا به‌گرتنى چه‌ند فۆتۆیه‌ك و نووسینى چه‌ند دێرێك كه ( زۆرجار له‌قسه‌یه‌كى ئاسایی تێپه‌ڕ ناكات) و بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌یج و ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆى، ئیتر به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر ئێشه بۆ میدیا‌و میدیاكاره پرۆفیشناڵه‌كان دروست بكه‌ن ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و دروستكردنى چه‌ندین هه‌واڵى فه‌یك و ده‌نگۆ.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك میدیاى ئه‌لكترۆنى پشت به‌ستوو به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به‌هۆى بێ سه‌لیقه‌یی و نه‌بوونى سانسۆر‌و نه‌بوونى هیچ جۆره مۆڵه‌ت و گرێبه‌ستێك بۆ كاركردن، له‌پێناوى لایك و ڤیودا، چه‌ندین هه‌واڵى ناڕاست و چیرۆكى وروژێنه‌ره‌و حیكایه‌تى هه‌ڵبه‌ستراو ده‌هۆننه‌وه، كه چه‌ندین دامه‌زراوه‌ى میدیایی راسته‌قینه‌و جدى، سه‌رقاڵ ده‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ناراسته‌ى بلاوى ده‌كه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه، زۆرینه‌ى وه‌رگره‌كانى ئێستا حه‌زو خواستێكى زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌و جۆره هه‌واڵه فه‌یك و چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌و هێنده‌ى له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌م جۆره له‌میدیاو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، زۆر كه‌متره له‌وه له‌گه‌ڵ گووتارى میدیا كلاسیك و جدییه‌كاندا یه‌كده‌گرنه‌وه.
به‌ڵام قسه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه میدیاییه سه‌نگین و جدییه‌كان، چى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م له‌رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گووتار‌و په‌یامه میدیاییه جدی و راسته‌قینه‌كه بگه‌یه‌ننه وه‌رگره‌كانیان، هه‌میش راى گشتى و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وه‌رگره‌كانیان رابهێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و میدیافه‌یكانه دوربكه‌ونه‌وه‌و چیتر به‌گوتاره هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌راكانیان فریو نه‌خۆن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە