کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دارایی عیراق: دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

.

06:32 PM - 14/08/2022

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كەباس لە ئەگەری راگرتنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەكەن بەهۆی دۆخی سیاسیەوەو دەڵێت: دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وەزیری دارایی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاروبارەكانی دەوڵەت بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناوەستێت، چونكە لەنێو بودجەی ساڵی 2021دا بودجەیەكی تر هەیە كە دەوڵەت دەتوانێت بەكاری بهێنێت بۆ خەرجیەكانی، كە بڕەكەی 100 تا 120 ترلیۆن دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی نەبوونی بودجەدا حكومەت ناتوانێت پڕۆژەو وەبەرهێنانی نوێ‌ ئەنجام بدات، چونكە بەستراوەتەوە بە بەندەكانی نێو بودجەی ساڵی پێشترەوە.
(عەلی عەلاوی) رونیشیكردەوە: ئەگەر لە حاڵەتێكدا بەبێ‌ بودجە یان یاسایەكی هاوشێوەی ئاسایشی خۆراك چووینە نێو ساڵی 2023وە ئەو كاتە پێویستە لەسەر حكومەت بەپێی بەندەكانی بودجەی ساڵی 2021 خەرجیەكانی دابین بكات.
ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی عیراق لەكاتێكدایە، لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا باس لەوە دەكرێت، ئەگەر پەرلەمان كۆ نەبێتەوەو بچینە نێو ساڵی 2023وە ئەوا مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەوەستێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە