کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس زەبرێكی كوشندە ئاڕاستەی پلانەكانی ریاڵ مەدرید دەكات

.

11:09 AM - 08/08/2022

پاریس زەبرێكی كوشندە ئاڕاستەی پلانەكانی ریاڵ مەدرید دەكات
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانێكی نوێ لەماوەی گواستنەوەی هاوینە نزیك بۆتەوە و بەمەش زەبرێكی كوشندە ئاراِستەی پلانەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات   لای خۆشیەوە فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەونووسی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : یانەی پاریسیەكە لە گواستنەوەی  فا بیان   رو یزی   یاریزانی هێڵی ناوەراستی هەلبژاردەی ئیسپانیا و یانەی  ناپۆلی  ئیتاڵی نزیكبۆتەوە و گفتۆگۆكانی هەردوو یانەش بەرەوپێشچوونێكی زۆری بە خۆوە بینیوە   رۆمانۆ باسی لەوەشكردووە : پاریس بە شێوەیەكی جیا لە  كەیسەكەی  رو یز   باس لە گواستنەوەی   كیلۆر   نا ڤاس   بۆ ریزەكانی یانە ئیتاڵییەكە دەكات   فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشكردووە:   لویس   كام پۆسی   راوێژكاری هونەری یانە پاریسیەكە لە پشت گواستنەوەی   فا بیان   رو یزە   بۆ ریزەكانی یانەكەی و لەسەرەتای وەرزەوە پلانی بۆ كارە داڕشتووە و بووە بە ركابەرێكی سەرەكی پلانەكانی یانەی ریاڵ مەدرید كە یەكەم یانە بوو هەوڵی گواستنەوەی  روزیان   دابوو .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە