کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد سەڵاح بووە خاوەن سێ ژمارەی پێوانەیی

.

12:03 PM - 07/08/2022

محەمەد سەڵاح بووە خاوەن سێ ژمارەی پێوانەیی
محەمەد سەڵاح-ی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ بەتۆماركردنی گۆڵێك، بووە خاوەن سێ ژمارەی پێوانەیی، لەمیانی یارییەكی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر یانەی فۆڵهام یەكسانبوو، گۆڵی یەكسانبوونی دووەمیش لەلایەن محەمەد سەڵاح-ەوە تۆماركرا، ئەو گۆڵەش یاریزانی ناوبراوی كردە خاوەن سێ ژمارەی پێوانەیی، لەمبارەیەوە تۆری هەوالی سكای سپۆرت بڵاویكردۆتەوە كە كۆی گۆڵەكانی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ بووە 119 گۆڵ و ئێستا بەسێیەم گۆڵكەری مێژووی دادەندرێت و پێش مایكل ئۆین كەوت كە 118 گۆڵی هەیەو ئەگەری هەیە لەمساڵ بتوانێت ببێتە گۆڵكەری مێژووی، چونكە رۆبی فاولەر بە 128 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكەرانی یانەكەی گرتووەو ستیڤین جێراردیش خاوەن 120 گۆڵەو لەپلەی دووەمدایە، ژمارەیەكی تری پێوانەیی یاریزانی ناوبراو ئەوەیە كە تاكە یاریزانە لەدەستپێكی شەش وەرزی نوێی پریمەرلیگ بتوانێت لەسەریەك گۆڵ تۆماربكات، هەروەها ژمارەیەكی تری پێوانەیی هەریەك لە ئالان شیرەرەو واین رۆنی و فرانك لامپاردی یەكسانكردەوە، كە زۆرترین گۆڵیان لەدەستپێكی وەرزی نوێی پریمەرلیگ هەیەو هەریەكەیان خاوەن 8 گۆڵن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە