کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوڵاتیانی عیراق سوودیان لەزیادبونی داهاتی نەوت نەبینیوە

.

09:07 PM - 06/08/2022

هاوڵاتیانی عیراق سوودیان لەزیادبونی داهاتی نەوت نەبینیوە
 ئابووریناسێك ڕایگەیاند هاوڵاتیانی عیراق سوودیان لە زیادبوونی داهاتی نەوت نەبینیوە.
یونس كەعبی پسپۆڕی ئابووری لە لێدوانێكدا ووتی: حكومەتی ئێستای عیراق زیادبوونی پارەی داهاتی نەوتی نەقۆستۆتەوە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و پرۆژەكان بەهاوڵاتیان و ئەو زیادبوونی داهاتەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە ڕوویداوە هیچ جیاوازییەكی بۆ هاوڵاتیان دروست نەكردووە.
ڕوونیكردەوە: ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەعیراق نزمە و كەمبوونەوە لەپێدانی كارەبای نیشتمانی هەیە سەرباری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمی ئاو و زیادبوونی ووشكەساڵی و هاوڵاتیان سوودیان لەزیادبوونی داهاتی نەوت نەبینیوە.
وتیشی: پشتیوانی پرۆژەكانی وەبەرهێنان ناكرێت كەبۆتە هۆی قووڵبوونەوەی بێكاری و بەرزبوونەوە لەرێژەی هەژاری و بێكاری هەیە بەهۆی پەسەندنەكردنی بودجەی گشتی و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و پێویستە لەسەر حكومەت چارەسەر بدۆزێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە