کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لە دەسپێكی بۆندس لیگا دەبێتە میوانی ئینتراخت فرانكفۆرت

.

11:35 AM - 05/08/2022

بایرن میونشن لە دەسپێكی بۆندس لیگا دەبێتە میوانی ئینتراخت فرانكفۆرت
ئەمشەو ركابەرییەكانی وەرزێكی نوێی خولی یانەكانی ئەڵمانیا دەستپێدەكات و لە یاری دەسپێكی ئەو خولەش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پاڵەوانی 10 وەرزی رابردووی بۆندس لیگا دەبێتە میوانی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت  یانە باڤارییەكە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو هەر لە سەرەتای خولەكەوە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی بۆندس لیگا چڕ دەكاتەوە و لە میركاتۆی هاوینەشدا شۆڕشێكی گەورەی بەرپا كردووە  هەرچەندە تواناكانی رۆبیرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵندی بەسوودی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەدەستدا  بایرن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا پێكهاتەكەی بە هەریەك لە نەسیر مەزراوی مەغریبی و ریان گرافینبێرگی هۆڵندی و یاریزانانی پێشووی یانەی ئەیاكس ئەمستردام و سادیۆ مانی سەنیگالی و هێرشبەری پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ و ماتیاس تێلی بەهرەمەندی لاوی فەرەنسی و ماتیاس دی لیختی هۆڵندی و بەرگریكاری پێشووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەهێزتر كرد   یانە باڤارییەكە لەم یاریەدا رووبەرووی ركابەرێكی بەهێز دەبێتەوە كە ساڵی رابردوو بە شایستەیی توانی نازناوی پاڵەوانی ئەوروپا لیگ بەسوودی خۆی یەكلایی بكاتەوە  لەو بارەیەوە ئۆلیڤەر گلاسنەری راهێنەری یانەكە رایگەیاند : یانەكەی بە بێ ترس و دڵەراوكێ رووبەروی پاڵەوانی 10 وەرزی رابردووی بۆندس لیگا دەبێتەوە و تەنانەت ركابەری بەدەستهێنانی نازناوەكەش دەكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە