کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی بۆ یادی شێرکۆ بێکەس :کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون

.

07:43 PM - 04/08/2022

شێرکۆ بێکەس  لە ڕووی خەیاڵ و هەم لە ڕووی زمان و شێوازی نووسینی شیعرەوە، بە یەکێک لە شاعیرە گەورە و نوێخوازەکانی کورد دادەنرێت. کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون. کوردبوون بۆ ئەو ئازارێکی کەڵەگەت بوو، سەرچاوەی هێز و وزەی داهێنانی بوو. ئەو، شاعیر و قسەکەری بەویژدانی هەموو ئەو تراژیدیانە بوو، کە کوردی پیادا تێ دەپەڕی. گەر ئێستا ئەو لە ناوماندا بمایە، دەبوو بەو دەنگە توڕە و بریندارە کوردانەیەی خۆی، چۆن چیرۆکی کچە یەزیدییە بە کەنیزەککراوەکانی بگێڕایەتەوە، چۆن باسی بە سوتماک کردنی نیشتمان و بە حەڵاڵکردنی خوێنی کوردی بهۆنیایەتەوە، ئێمە هەموومان لە کارەساتەکاندا، ئەوەی زۆر بیری دەکەین، ئەو دەنگە شیعریە مەزنەی ئەو پیاوەیە، کە دەیتوانی لەو دنیا جوانەی شیعری خۆیدا بەرگریمان لێ بکات.
درود بۆ گیان و شیعری تۆ شێرکۆ بێکەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە