کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نكۆنكۆ وەك باشترینی وەرزی رابردووی بۆندس لیگا دیاریكرا

.

10:33 AM - 01/08/2022

نكۆنكۆ وەك باشترینی وەرزی رابردووی بۆندس لیگا دیاریكرا
رۆژنامەنوس و میدیاكارانی وەرزشی ئەڵمانیا لەراپرسییەكدا كریستۆڤەر نكۆنكۆی فەرەنسی و یاریزانی یانەی لایپزیگ یان وەك باشترین یاریزانی وەرزی 2021-2022 دیاری كردووە   ساڵانەو لەدوای كۆتایی هاتنی هەر وەرزێك گۆڤاری كیكەر خەڵاتێك لەرێگەی دەنگدان و راپرسییەوە لەنێو رۆژنامەنوس و میدیاكاری وەرزشی بە باشترین یاریزانی خولی یانەكانی ئەڵمانیا دەدات   وەرزی رابردوو بە 134 دەنگ نكۆنكۆ وەك باشترین یاریزان دیاریكراوە كە لەپێشودا خەڵاتەكە بە رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی پێشووی بایرن میونشن و ئێستای یانەی بەرشەلۆنە دراوە   ئەمەش لەكاتێكدایە یاریزانی ناوبراو بۆندەكەی بۆ ماوەی دوو وەرزی تر و تا ساڵی 2026 لەگەڵ لایپزیگ نوێ كردەوە   جێگەی باسە : گۆڤاری كیكەر لەساڵی 1960ەوە ئەو خەڵاتە تایبەتە بە باشترین یاریزان دەدات كە 700 رۆژنامەنووس و میدیاكاری وەرزشی تێیدا بەشدار دەبن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە