کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاووڵاتیانی جۆرجیا داوای هەڵوەشانەوەی حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن

.

03:08 PM - 04/07/2022

هاووڵاتیانی جۆرجیا داوای هەڵوەشانەوەی حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن
هەزاران هاووڵاتی جۆرجیا، بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی وڵاتەكەیان، رژانە سەر شەقامەكانی شاری تەفلیسی پایتەختی جۆرجیا. خۆپیشاندەران، حكومەتی ئێستای وڵاتەكەیان، بەرامبەر بە ئەنجامدانی چاكسازییەكانی یەكێتیی ئەوروپا بە كەمتەرخەم دەزانن و داوا لە حكومەت دەكەن، دەست لەكاربكێشێتەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی نیشتمانی نوێ دابمەرزرێنرێت و چاكسازییەكانی یەكێتیی ئەوروپا جێبەجێ بكەن. ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند ساڵێك لەمەوبەر و دوای ئەوەی پرسی ئەندامبوونی وڵاتی جۆرجیا لە یەكێتیی ئەوروپا وروژێنرا، یەكێتی ئەوروپا داوای چەند چاكسازییەكی لە بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەدا كرد، بۆ ئەوەی وەك ئەندام لە یەكێتییەكە بناسێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە