کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد یەكەم گرێبەستی میركاتۆی هاوینەی یەكلایی كردەوە

.

11:03 AM - 04/07/2022

مانچستەریونایتد یەكەم گرێبەستی میركاتۆی هاوینەی یەكلایی كردەوە
یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە پێناو بەهێزتر كردنی پێكهاتەكەی بۆ وەرزی نوێ یەكەم گرێبەستی میركاتۆی هاوینەی یەكلایی كردەوە   لای خۆشیەوە  فابر یزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزاناندا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە : یانە ئینگلیزییەكە گرێبەستێكی لەگەڵ  تیر یل  والا سیای  بەرگریكاری لای چەپی یانەی  فای نۆرد   رۆتەر دامی  هۆڵندی ئیمزا كردووە   فابر یزیۆ  ئەوەشی نوسیوە : مانچستەر چاوەروانی ئەوە دەكات یاریزانی ناوبراو ئەمرۆ گەشت بۆ ئینگلتەرا بكات و سەرەتا بەشی یەكەمی پشكنینە پزیشكیەكانی ئەنجامبدات و دواتر دووەم بەشی پشكنینەكان بكات و راستەوخۆ ئیمزا لەسەر گرێبەستە نوێكەی بكات   شایەنی باسە : یانەی مانچستەر لە دوای كۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو تا ئێستا دەستبەرداری تواناكانی هەریەك لە  پۆڵ  پۆگبای  فەرەنسی و نی مانیا   ما تیچی  سڕبی و جیسی   لین گار دی  ئینگلیزی و ئی دین سۆن   كا ڤانی  ئۆرۆگوایی بووە و پێویستێتی گرێبەستی نوێ ئیمزا بكات و پێكهاتەكەی   ئی ریك  تین  هاگی  راهێنەری هۆڵندی پێ بەهێزتر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە