کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ئەحمەد کوردە دەکات

.

06:19 PM - 01/07/2022

بەڕێزان بنەماڵە و خانەوادەی سەربەرزی ئەحمەد کوردە
زۆر دڵگران و خەمباربووم بە بیستی هەواڵی کۆچی دوایی کاکە زەند کوڕی فەرماندە و تیكۆشەری کۆچکردوو نەبەز ئەحمەد کوردە و برازای تێکۆشەری دێرین کاک بارزانی ئەحمەد کوردە. بەم بۆنە دڵتەزێنەوە لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خوای گەورە داواکارم روحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە ئێوە و هەموولایەک ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە