کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی سكرینیار بەردەوامە

.

11:15 AM - 24/06/2022

پاریس سان جێرمان هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی سكرینیار بەردەوامە  
 هەر تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان    بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ میلان سكرینیاری سلۆڤاكی و بەرگریكاری بە توانای یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا ببنە ریزەكانیانەوە   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بە بەڕێوە بەری كارەكانی سكرینیارەوە كردووە   ئەویش تا لە ماوەی داهاتوودا ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات و هێڵی بەرگری یانەكەشیان بەو یاریزانە بەهێز تر بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی پی ئێس جی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی نێراتزووری دەست پێ دەكەنەوە   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە و لە نزیك ترین كاتدا گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكەن   رۆژنامەی لۆپاریسیانی فەڕەنسیش لای خۆیەوە ئاماژەی بەوە داوە : بەرپرسانی پاریس سان جێرمان ئامادەییان نیشانداوە لە بەرامبەر دەستەبەر كردنی تواناكانی ئەو یاریزانە سلۆڤاكیە   بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ئینتەرمیلان بكەن   هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی یانە ئیتاڵیەكە رێگە بەو بەرگریكارەیان بدەن روو لە یاریگای پارك دو پرێنس بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە